بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوازدە وڵات لەوان هەریەک لە وڵاتانی بیلاڕووس، بورکینافاسۆ، چین، کوبا، ئێریتریا، ئێران، نیکاراگوا، نەیجەر، پاکستان، ڕووسیا، تاجیکستان و زیمبابۆی لە ٨١ەمین دانیشتنی کۆمیتەی یەکەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەر جۆرە هێرشێک یان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شوێن و دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
ئەم وڵاتانە لە بەیاننامەکەیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی کە لەژێر پارێزبەندی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدان و تایبەتن بە ئامانجی ئاشتیانە، نابێت هەرگیز و لە هیچ بارودۆخێکدا ببنە بەر هێرش یان هەڕەشەی هێرش.
Your Comment